لەژێر دروشمی پزیشکی ڤێتیرنەری پارێزگاری ئاسایشی خۆراک و تەندورستی – 2026 ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 25.4.2026 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سابر ئەحمەد نوێنەری بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکانی ڤێتیرنەری، مەراسیمێک بە بۆنەری رۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێتێرنەری بەرێوەچوو .
لەو مەراسیمەدا ئاماژە بە رۆڵی دیای پزیشکی ڤێتیرنەری پسپۆڕیان کرا لە چارەسەرکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان و ڕۆڵی سەرەکیان لە پاراستنی ئاژەڵ و کواڵیتی بەروبوومەکان هەیە.
هاوکات بەو بۆنەوە چەند پزیشک و کەسایەتیەک رێزلێنانیان بەسەردا دابەشکرا …
شایەنی باسە، هۆکاری دیاریکردنی دواین شەممەی مانگی نیسان بۆ ڕۆژی جیهانی پزیشکی ڤێتێرنەری، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە لەم ڕۆژەدا یەکەمین کۆنگرەی ڤێتێرنەری ئەنجامدراوە.

