ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.4.22، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و ژمارەیەکی تر لە کەسایەتی و ڕۆشنبیران و ئافرەتان، بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی و ڕۆژی جیهانی کتێب، مەراسیمێکی تایبەت بۆ ناساندنی کتێبی ( ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتی کورد لە مێژوودا ) لە نووسینی “بەهرە حەمەڕەش” سازکرا.
مەراسیمەکە لە بارەگای مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوەچوو. پارێزگاری هەولێر لە میانەی بەشداریکردنەکەیدا، وێڕای دەستخۆشی لە نووسەر و لایەنی ئامادەکار، جەختی لە گرنگیی بە دۆکیۆمێنتکردنی مێژووی پڕ لە سەروەریی ئافرەتانی کورد کردەوە لە کایە جیاوازەکانی ژیان و خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا.

