رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە، ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (21ی نیسانی 2026) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: سبەی چوارشەممە لیستی مووچەكە و هەروەها تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.