له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، ( 209) پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 9ی باغلومناره‌ی شاری هەولێر و كه‌رتی 86 له بنه‌سڵاوه تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 200 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 9ی باغلومناره‌ی شاری هەولێر و 9 كارتی دیكه‌ش له كه‌رتی 86ی بنه‌سڵاوه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆمار (تاپۆ)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن.

