رۆژنامەی ھەولێر

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرایه‌وه‌.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری پشتیوانیکردنی بزاڤی وەرزشی و وەرزشکاران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بووەتە هۆی پێشکەوتن و پێشەنگبوونی یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوتی گرنگی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە گشتی.

هاوكات له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد لە پێشخستنی بزاڤی وەرزشی لە عێراق و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە.