لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتیان. لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بە ئامادەبوونی د.دلۆڤان محەمەد. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە و ژمارەیەكی تر لە پزیشك و كارمەندانیان، هەر چوار بەشی ( هۆڵی نەشتەرگەری، بەشی پێشوازی، بەشی برینكاری، بەشی ئێسك و شكان)یان كردەوە، كە بە گوژمەی ( 250 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر نۆژەنكراوەنتەوە.
وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر دوای بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکان، وێڕای دەستخۆشیان لە ستافی ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، جەختیان لەوە کردەوە کە ئامانجیان گەیاندنی باشترین خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتیانی سنوورەکە و نوێکردنەوەی ئەم بەشانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی لۆد لەسەر نەخۆشخانەکە و پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست بە کوالێتییەکی بەرزتر.
جێگەی باسە، بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەی ( 250 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، 5 هۆڵی نەشتەرگەری. بەشی پێشوازی. بەشی برینکاری. بەشی ئێسک و شکان.لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری نۆژەنكراوەتەوەخرایە خزمەت هاوڵاتیان ، جگە لەو بەشانەش تاوەکو ئێستا، بەفەرمانی پارێزگاری هەولێر بە گوژمەی ( 794 ملیۆن دینار ) ی دیکە لەسەر بودجەی پارێزگا، لە نەحۆشخانەی فێرکاری هەولێر چەندین بەشی دیکە نۆژەنکراوەتەوە.

