ناوی تەواوی هونەرمەند (محەمەد عەلی نووری عەلی مستەفا بەکر حاجی داود ئاغای جاف) ناسراو بە (عەلی نووری)، دایکی ناوی (حەپسە سابیر عەبدی) ناسراو بە (حەپسەی حاجی سابیری دەلاک)، ڕێکەوتی ١ تەمووزی ١٩٤٣ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک دەبێ؛ لە تەمەنی دوو ساڵاندا دایکی کۆچی دوایینی کردووە. بەپێی ئەوەی کە باوکی فەرمانبەر بووە، سەرەتا لە پێنجوێن دەخرێتە بەر خوێندن، پاشان باوکی دەگوازرێتەوە شاری سلێمانی ئەویش لە قوتابخانەی خالدیە تا پۆلی سێیەمی ناوەندی تەواو دەکات، ساڵی ١٩٦٩ دادەمەزرێت وەکو فەرمانبەر لە کۆمپانیای دڵنیایی نیشتمانی (شرکە تأمین الوگنیە)؛ لە ساڵی ١٩٧٠وە بووە بە ئەندام لە تیپی نواندنی سلێمانی، لە ساڵی ١٩٧٥ ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە لەگەڵ خاتوو (گوڵزار حاجی ئەحمەدی حەمامچی)، هەمیشە لە کاری هونەریدا هاوسەرەکەی پاڵپشتی بووە. خوالێخۆشبوو چالاکانە وەکوئەکتەر بەشداری لە زۆرێک لە (شانۆ و دراماو سینەما)شدا کردووە، بە هۆی نەخۆشییەوە چەند ساڵێک لە چالاکیی هونەری دابڕا تاکو شەوی ١٩/٤/٢٠١٧ لە تەمەنی ٧٤ ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.
لە کارە هونەرییەکانی وەکو ئەکتەر کاری کردووە لەم شانۆگەریانەدا بەشداری کردووە:
ئەو کارە درامی و تەلەڤیزیۆنییانەی وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە:
ئەو کارانەی وەکو ئەکتەر بۆ سینەما کاری کردووە:

