رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو پێنجشەممە خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( 12ی نیسانی 2026) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە ( 14ی نیسانی 2026) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

وەزارەتی دارایی داواشی لە مووچەخۆران كرد لە دوای کاتژمێر 1ی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو، چونكە وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان.