محمد لادێ – ههولێر
لە پێشهاتێکی سەرسوڕهێنەری تەکنەلۆژیادا، کۆمپانیایەکی پێشەنگ نەوەیەکی نوێی پاتریلۆکەیەکی ئەتۆمیی پەرە پێ داوە کە توانای هەیە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ بەردەوام و بەبێ بارگاویکردنەوە (شەحنکردنەوە) وزە دابین بکات. ئەم داهێنانە پشت بە تەکنەلۆژیای تیشکدانی ئایزۆتۆپەکان دەبەستێت و وزەی ئەتۆمی دەگۆڕێت بۆ کارەبا لەناو قەبارەیەکی زۆر بچووکدا کە لە سکەیەکی پارە تێپەڕ ناکات.
ئەم پاترییە نوێیە دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ ئامێرە زیرەکەکان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەنانەت ئامێرە پزیشکییە چێنراوەکانی ناو جەستە؛ بە جۆرێک بەکارهێنەر پێویستی بە وایەری شەحنکردن نامێنێت. چاوەڕوان دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە لە داهاتوویەکی نزیکدا بچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانی بازرگانییەوە، کە نەک تەنها کێشەی وزە چارەسەر دەکات، بەڵکو ژینگەی گۆی زەوییش لە پاشماوە کیمیاییەکانی پاترییە باوەکان دەپارێزێت.
شایانی باسە ئەو پاترییە تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە، بەڵام ساڵانێکی زۆری دەوێ تا بگاتە دەست بەکارهێنەری ئاسایی.

