نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و رایدەگەیێنێت، “ئەم پێشهاتە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو ھێورکردنەوەی گرژییەکان، پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی بونیاتنەر.”
لە تویتێکدا لە تۆڕئ x، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم. ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی هێورکردنەوەی گرژییەکان، پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و گەڕاندنەوەی گفتوگۆی بنیاتنەر. هەوڵەکانی سەرجەم ئەو لایەنانە بەرز دەنرخێنین کە بەشداربوون لە ئاسانکاریکردن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئاگربەستەدا.

