کەمێک پێش ئێستا لە سنووری هەورامان و لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و بەو هۆیەوە پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لە نزیک گوندی “ڕۆستەم بەگ” ڕوویداوە. ئۆتۆمبێلەکان پێکهاتبوون لە دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت.
بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆ، بریندارەکان پێکهاتوون لە سێ شۆفێر و دوو سەرنشین، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید عەلی شیعە لە خورماڵ کراون.
لە ئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ لە شوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنییەتی پێکدادانەکە دەکەن.

