رۆژنامەی ھەولێر

خزمەتگوزاریی ئی-پسوولە بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت

سەکۆی ئی-پسوولەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی پرۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ڕۆژی چوارشەم هاوتا لەگەڵ 8ی مانگی چوار کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ ڕادەوەستێت و تاوەکوو ڕۆژی یەکشەم، 12ی مانگی چوار کاتژمێر 8:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت.

هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە، سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت.
سیستەمی نوێی پارەدانی پسوولەکانی وەزارەتی کارەبا بەشێکە لە کارەبای 24-کاتژمێریی پرۆژەی ڕووناکی، کە ئامانجی باشتکردنی ئەزموونی بەکار‌هێنەرە لە ڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاریی پارێزراو لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
پرۆژەی ئی-پسوولە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوبات ڕاگەیەندراوە بۆ پارەدانی پسوولە بەشێوەی دیجیتاڵی. ئەم پڕۆگرامە لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراق (CBI) پەسەند کراوە.