شیڤان شێرزاد – هەولێر
“چۆپی فەتاح” لە ئەزموونێکی نوێدا، گۆرانییەک بە زاراوەی کرمانجی تۆمار و وێنە دەگرێت و لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاودەکاتەوە.
گۆرانییەکەی “چۆپی” بەناونیشانی “ئەز کچە کوردم”ـە و لە شاخ و لووتکە چیاکانی کوردستان بە جلی ڕەنگاوڕەنگی کوردی دا وێنە گیراوە و ئێستا لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
ئەو گۆرانییەی هونەرمەند تایبەت بۆ (کەزی) کچە ڕۆژئاواییەکەی کوردستان و بەرخۆدانی کورد لەو پارچەیەدا بە بەشداری دەستەیەک لە کچە ئازادیخوازەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و کۆبانێ گوتراوە و “چۆپی” وەک کچە هونەرمەندێک لە باشووری کوردستانەوە دەیەوێت لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە پشتیوانی لە دۆزی نەتەوە. ەی بکات و بە کچانی شۆڕشڤانی ڕۆژئاوا بڵێت کورد لە کوێ بێت زام و ستەم لەوێیە، بۆیە باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵات یەک پارچەیە وڵات، تا دوا هەناسە لەگەڵتانین بەرنەدەن یەک بست لە خاک و وڵات.
جێگەی باسە، چۆپی شاکیر فەتاح لە دایکبووی ١٠ـی حوزەیرانی ١٩٨٣ـیە و لە شاری کەرکووک چاوی به دنیا هەڵهێناوە و وەک کچە گۆرانیبێژێکی بوێر هاتە نێو دنیای هونەری.
ئەو گۆرانی و مۆسیقاکانی بە زمانی کوردی و بیانی بەرھەمەکانی بڵاو کردووەتەوە. زۆربەی گۆرانییەکانیشی بە زمانی کوردی بڵاوکراونەتەوە، تەنانەت وەک هونەرمەندێک بەشداری لە زۆربەی پرسە نەتەوەیاتیەکاندا کردووە و هەمیشە وەک هونەرمەندێکی خاوەن هەڵوێست لە هەندەرانەوە بۆ پشتیوانی نەتەوەکەی گەڕاوەتەوە و بەرهەمی نوێی پێشکەش کردوون.

