حەمەسەعید حەسەن
(١)
پێش ئه‌وه‌ی، بتبینم، له خه‌وما، تۆم دیبوو
ده‌مێبوو، شێوه‌تم، به خه‌یاڵ، ناسیبوو
له مێژبوو، چاوانم، ده‌گێڕا، بۆ کچێ
ڕووخساری، له سیمای، شیرینی، تۆ بچێ
کچی جوان، ئه‌ی بووکی، ناو خه‌ون و، خه‌یاڵم
عومرێکی، ته‌واوه، لەدووی تۆ، عه‌وداڵم
تۆ نه‌بای، عومری من، به فیڕۆ، ده‌ڕۆیی
مردنم، خۆشتربوو، له ژینی، بێتۆیی
(٢)
ته‌نیا له ئامێزی تۆدا
پشوو ده‌دا
جه‌سته‌ی شل و شه‌که‌تی من
ته‌نیا به بای هه‌ناسه‌ی تۆ
به با ده‌چێ
ته‌می خه‌م و خه‌فه‌تی من
نوێنی مردن
با له تووکی (قوو)یش بێ، زبره
پێش ئه‌وه‌ی گه‌ڵای ژیانم هه‌ڵبوه‌رێ
وه‌ره ماچێکم بده‌رێ
مه‌ڵێ کفره
سبه‌ی ده‌مرم
ویژدانت ئازارت ده‌دا
ئه‌وسا ده‌ڵێی
بریا ماچێکم دابایه
به‌و شاعیره

