رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان سەردانی ڕۆژنامەی خەبات دەکات

دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی ڕۆژنامەی (خەبات)ـی کرد و لەلایەن سەلام عەبدوڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕۆژنامەکە پێشوازیان لێکرا.

سەردانەکە بەبۆنەی تێپەڕبوونی (٦٧) ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارە و دامەزراندنی ڕۆژنامەی خەبات بوو.
لە میانی سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان، ڕۆڵی مێژوویی و گرنگی ڕۆژنامەی خەباتی بەرز نرخاند، کە لە ماوەی (٦٧) ساڵی تەمەنیدا وەک قوتابخانەیەکی گەورەی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەمیشە سەنگەرێکی پۆڵایین بووە بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
لە کۆتاییدا هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیی زیاتری بۆ خواستن لە بەجێگەیاندنی ئەرکە پیشەیی و میدیاییەکانیاندا و بەردەوامبوون و بەرەوپێشبردنی زیاتری کارەکانیان لە خزمەتکردنی ڕەوتی میدیای کوردیدا.