محمد لادێ – ههولێر
لە کاتێکدا جیهان هێشتا خەریکی گونجاندنە لەگەڵ 5G، زانایانی تەکنەلۆژیا تاقیکردنەوە سەرکەوتووەکانی نەوەی شەشەمی پەیوەندییەکانیان (6G) ڕاگەیاند. ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە ١٠٠ جار خێراترە لە ئینتەرنێتی ئێستا، بە جۆرێک دەتوانرێت فیلمێکی کوالیتی بەرز تەنها لە یەک چرکەدا دابەزێنرێت.
ئەم پەرەسەندنە تەنها بۆ خێرایی نییە، بەڵکو ڕێگە خۆش دەکات بۆ دروستکردنی “هۆلۆگرامی زیندوو” کە تێیدا مرۆڤەکان دەتوانن لە دوورەوە بەشێوەی سێڕەهەندی لە تەنیشت یەکتر دەربکەون و قسە بکەن. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٦، یەکەم وێستگەی ئەزموونی ئەم تەکنەلۆژیایە لە شارە زیرەکەکاندا جێگیر بکرێت، ئەمەش شێوازی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و کارکردن لە دوورەوە بە تەواوی دەگۆڕێت.

