مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
ئینته‌ر مه‌یامی یاریگه نوێیه‌كه‌ی به رووی یاریزانان و هانده‌رانی كرده‌وه و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەمین یارییان لە نێو یاریگه‌كه نوێیه‌كه‌یان كرد و تێچووی یاریگە نوێیەكە 350 ملیۆن دۆلار دروستكراوه و جێگه‌ی 26 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه.
یاریگه نوێیه‌كه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی كەوتووەتە شوێنێكی ستراتیژی
له كۆتایی ئینته‌ر مه‌یامی یاریگه نوێیه‌كه‌ی ته‌واو كرد و به‌رووی هانده‌ران و یاریزانه‌كانی كردییه‌وه و لیۆنێل مێسی و هاوڕێیەكانی یه‌كه‌مین راهێنانیان له یاریگه نوێیه‌كه‌یان كرد.
لەمەودوا (نیو ستادیۆم) ده‌بێت به ماڵی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی و نزیكه‌ی 350 ملیۆن دۆلار تێچووی دروستكردنهكهیهتی و جێگه‌ی 26 هه‌زار و 700 هانده‌رانی تێدا ده‌بێته‌وه، ئەمەش لە كاتێكدایە یاریگه نوێیه‌كه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی له شوێنێكی ستراتیژییه و ده‌كه‌وێته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌یامی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ئینته‌ر مه‌یامی یەكەمین یاریی لەنێو ئەم یاریگەیە كرد، ده‌رگای یاریگهكەش تەنیا به‌رووی ئه‌و هانده‌رانه كرایه‌وه كه خاوه‌نی بلیتی ساڵانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامین.
لیۆنێل مێسی به‌شداری راهێنانه‌كانی ئینته‌ر مه‌یامی كرد به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریكردنی له یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پشووی پێدرا و به‌شداری به‌شی دووه‌می راهێنانه‌كانی نه‌كرد و خاڤێر ماسكیرانۆش راهێنەری یانەكە رایگەیاند مێسی هیچ كێشەیەكی نییە و لەڕووی توانای جەستەییەوە ئامادەیە. ده‌یڤد بێكهامی سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی لە دوایین راهێنانه‌كان ئاماده‌بوو و پێشوازی له یاریزانه‌كانی كرد.
یاریگه نوێیه‌كه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری له نموونه‌ی چێشتخانه و بازاڕی تێدایه و شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی پێنج نهۆمه
چیمه‌نی یاریگه‌ی نوو جۆری به‌رمۆدایه و یه‌كێك له به‌رزترین كوالێتییهكانی چیمه‌نی هه‌یه و سروشتییه.
هێشتا ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه كه بڕیاره بكرێت به پرۆژه و باڵه‌خانه‌ی گه‌وره له‌ژێر دروستكردندایه و رۆژانه 1300 كرێكار كاری تێدا ده‌كه‌ن.
وێنه‌ی مێسی له هه‌موو شوێنێكی یاریگه‌یه و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی مێسی بۆ فرۆشتن دانراوه و یه‌كێك له كۆشكه‌كانی خواردنگه له یاریگه‌ی ئینته‌ر مهیامێ هی لیۆنێل مێسییه كه ساندویچی گۆشت و مریشك پێشكه‌ش ده‌كات.

