ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌شده‌كرێت

بە گوێرەی ئەو لیستەی كە لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گەنجینە و بانكەكان نێردراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/2/2022، مووچەی وەزارەتی کارەبا دابەش دەكرێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25/1/2022، دەست بە دابەشكردنی مووچه‌ی مانگ 1ی ئه‌مساڵ كرا و سەرەتا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا، 200 ملیارەکە دوا کەوتووە، بۆیە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەو وەزارەت و شوێنانەی نەدراوە، لەسەر داهاتی نەوتی مانگی دوو بەردەوام ده‌بێت

ھەواڵی زیاتر