سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 67ـەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژنامەی خەبات نە تەنیا زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵکو بە درێژایی دەرچوونیەوە وەک زمانحاڵی گەلی كوردستان بووە و هەمیشە بەرپرسیارانە و پیشەییانە کاری خۆی ئەنجام داوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی؛
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی خەبات
بەبۆنەی شەست و حەفتەمین ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە ئێوە و نووسەر و ڕۆژنامەنوس و خوێنەرانی کوردستان دەکەم.
ڕۆژنامەی خەبات نە تەنیا زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵکو بە درێژایی دەرچوونیەوە وەك زمانحاڵی گەلی كوردستان بووە و هەمیشە بەرپرسیارانە و پیشەییانە کاری خۆی ئەنجام داوە.
لەو یادەدا داواتان لێ دەكەم لەسەر ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرگریكردن لە بەها بەرزەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بن و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی

