رۆژنامەی ھەولێر

هەڵمەتێکی فراوانی قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامەکان دەستیپێکرد …

بەهۆی پاڵەپەستۆ و شەپۆلە چڕ و بەردەوامەکانی باران بارین بەشێک لە شەقامەکان چاڵ و شکستی تێکەوت و بووە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆی شوفێران بەگشتی …
لەو نێوەندەشدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگای هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانیمان، دەستکرا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی تەواوی ڕێگا سەرەکی و لاوەکیەکانی ئەوەش بە ئامانجی باشترکردنی ڕێگاوبانەکان و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و شوفێران.

هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت و لە هەر شوێنێک چاڵ و شکستی شەقام هەبێت چاک دەکرێتەوە .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر