ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دواكەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی حكوومەتی فیدراڵی بڵاوكردەوە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە “جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، دواخستووە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1) تا ئهمرۆ( ١٦/شوباتی 2022) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاو بووەتەوە”.
دەشڵێ “بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و خانەنشینی سەربازی و شارستانی، زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارمان دا لە داهاتی نەوتی مانگی ٢ / ٢٠٢٢ دابەشکردنی مووچەی مانگی (1) بەردەوام بێت”.