رۆژنامەی ھەولێر

نوێنەری سەرۆك بارزانی، بەشداری لە پرسەی سینەماکاری ناوداری کورد (مەهدی ئومێد) دەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.3.29، لە شاری هەولێر، سیروان بارزانی، وەک نوێنەری سەرۆک “مەسعود بارزانی” بە یاوەری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشدارییان لە پرسەی سینەماکاری ناوداری کورد، خوالێخۆشبوو (مەهدی ئومێد) کرد.

لە مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکانی شاری هەولێر ئامادەی بوون، نوێنەری ” سەرۆک بارزانی ” و پارێزگاری هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو.