رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەوهەر قەهار گەڵاڵی کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکیان و گوتی، هیواخوانم خودای مەزنن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی جەوهەر قەهار گەڵاڵی باوکی، کەسایەتيی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان.

 

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە تێکۆشەرەیان ببەخشێت.