رۆژنامەی ھەولێر

بزوتنەوەی گۆڕان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنیە دەکەین، کە کرایە سەر ماڵی بەڕێزتان لە شاری دهۆک.

لە کاتێکدا، پشتیوانی خۆمان بۆ هەنگاوەکانتان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەردەبڕین. جەخت دەکەینەوە؛ پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی، ئەرکێکی نیشتمانی هەمو لایەکمانە.
هاوکات، ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارانە نیشانەی بەزاندنی ئاشکرای سەروەری و تێکدانی ئاسایشی گشتین، کە ئەگەر بە کردەیی سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژیانە دانەنرێت؛ دەرگای پەرەسەندنی خراپتر بە ڕووی ناوچەکەمان دەکرێتەوە.

دانا ئەحمەد مەجید
رێکخەری گشتی گۆڕان