بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەین. بیری حکوومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق. هەربۆیە ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی تری عێراق.

