ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
میكایلا شیفرین: میدالیای بڕۆنزەكەم زامەكانی سارێژ كردم
میكایلا شیفرین، دوای ئەوەی بە سەختی لە ئۆڵمپیكی زستانەی میلانۆ رووخساری زامدار بوو، هێشتا شوێنی ئەو تیخەی بەر رووخساری كەوتووە چاك نەبووەتەوە، دەشڵێت: بەڵام بردنەوەی مێدالیای بڕۆنز هەموو زامی جەستەی سارێژ كردم.
میكایلا شیفرین لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خلیسکانی سەر شەقامی خێرای 1500 مەتری لە ئۆڵمپیكی زستانەی میلانۆ زەبرێكی ترسناك بەر رووخساری كەوت و بەهۆی سەختی برینەكە هەر لە هەمان شوێن چارەسەری فریاگوزاری بۆ كرا.
میكایلا شیفرین، خلیسكێنەری پۆڵەندی تەمەن 25 ساڵ، لە كاتی پێشبڕكێی خلیسكانێ تووشی بەریەككەوتن هات و تیغێكی پێڵاوەكانی هاوڕێ ركابەرەكەی (كریستن گریسڤاڵد) بەر دەموچاوی كەوت دەستبەجێ گواسترایەوە نەخۆشخانە.
رووداوەكەی شیفرین پۆڵەندی لە كاتێكدا بوو هەر لە هەمان شەو دوو وەرزشوانی دیكەی هاونیشتیمانی (ناتالیا و گابرێلا) لە دوایین قۆناغی كێبڕكێی بەدەستهێنانی مێدالیا دوورخرانەوە، بەڵام شیفرین پێشوەختە مێدالیای بڕۆنزی مسۆگەر كرد بوو، بەڵام لە كێبڕكێی بردنەوەی مێدالیای زێڕ بەهۆی رووداوەكە كشایەوە.
كۆنراد نیدزوڤیسكی سەرۆكی فیدراسیۆنی خلیسكێنەی سەر بەفر لەبارەی ئەو رووداوە رایگەیاند بەهۆی سەختی برینی رووخساری كامیلا دەستبەجێ لە هەمان شوێن كاری دوورینەوە بۆ پێست و دەموچاوی كامیلا كراوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە، لێژنەی ئۆڵمپیكی پۆڵەندا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، كامیلا دوای نەشتەرگەرییەکە بۆ چاودێریكردن شەوێک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و لە ئێستادا دایک و باوکی كامیلا لەگەڵ تیمی پزیشكی پۆڵەندا لە نەخۆشخانەن.
سەرەڕای سەختی ڕووداوەکە، بەڵام كامیلا لە کاتی جێهێشتنی یاریگاکەدا هۆشیار بووە و قسەی كردووە و دەستی بۆ جەماوەرەی ناو ستاندەکان بەرز كردووەتەوە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە تەندروستی باشە.
میكایلا شیفرین، پێشتر لەسەر ئاستی ئەورووپا چەندان خەڵات و نازناوی بۆ وڵاتەكەی بردووەتەوە، مێدالیای زیوی لە ئۆڵمپیكی زستانەی 2026 بەدەستهێنا.
شیفرین لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەزگایەكی میدیایی وڵاتەكەی رایگەیاند بۆ هەمیشە ئەو رووداوە كارەساتبارەی میلانۆ لەبیر ناكات، دەشڵێت: خودا پاراستی ئەگەرنا خەریك بوو تیخی ژێر پێی یاریزانە ركابەرەكەی لە چاوەكانی بچەقێت، بەڵام خۆشبەختانە رزگاربووم، بەڵام هێشتا كاریگەری برینەكە بەسەر رووخسارمەوە ماوە.
شیفرین گوتیشی: لە ئێستاوە ئامادەكاری دەكەم بۆ ئۆڵێمپیكی هاوینەی ئەورووپا، هیوادارم بەوپەڕی هێز و وزە بگەڕێمەوە و بەردەوامی بدەم لە بردنەوەی نازناوەكان، چاوم لەوەیە ریكۆردێكی نوێ لە 2026 بنووسمەوە، سوپاسی خانەوادەكەم دەكەم بەردەوام پاڵپشتیان كردووم و لە هەموو ساتە خۆش و ناخۆشەكان لەگەڵمدا بوون.

