رۆژنامەی ھەولێر

دەشتی کەڵهوری گۆرانی وەسیەتنامەی بڵاوکردەوە

لەگەڵ ساڵیادی بە قەزابوونی کەلار هونەرمەند “دەشتی کەڵهوری” بەرهەمێکی نوێی خۆی بەناونیشانی “وەسیەتنامە” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوکردەوە.

هونەرمەند “دەشتی کەڵهوری” لە بارەی گۆرانییە نوێیەکەیەوە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە سۆزێکە بۆ خەم و ژانی خاکەکەی و ئاوازێکە بۆ دەڤەرەکە و مەقامێکی تایبەتیشم لەگەڵ ئەو بەرهەمەدا تۆمار کردووە، کە گوزارشتە لە خەم و زام و شکۆی ئەو دەڤەرە، کە ئەمڕۆ بووەتە قەزایەکی جوان لەسەر نەخشەی کوردستانی ڕەنگیندا.
گوتیشی: ئێستا ئەو گۆرانییە لە تەواوی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت بینەرێکی زۆر لەخۆی کۆبکاتەوە، چوونکە ئاوازێکی سەرنجڕاکێشی بۆ دانراوە و دێڕە شیعرییەکانی ئەو بەرهەمەش بەزوویی دەچێتە نێو قوڵایی ناخی هەواداران و عاشقانی گۆرانیی کوردی.