ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
كاروان ئه‌فراسیابی پاڵه‌وانی بۆكسێنی كورد له یاریی پشتوێنی (IBU) به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و پشتگیركردن له رۆژئاوا كشایه‌وه.
بڕیاربوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كاروان ئه‌فراسیاب له ئه‌ڵمانیا و له‌به‌رده‌م شازده هه‌زار هانده‌ر یاریی له‌سه‌ر پشتوێنێكی بۆكسێن بكات، به‌ڵام پێش یارییه‌كه مه‌رجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و دروشمی پشتگیریكردنی له رۆژئاوا بۆ رێكخه‌رانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه خسته روو، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه و كاروانیش به‌هۆی ئه‌وه‌وه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كشایه‌وه.
كاروان ئەفراسیاب، پاڵەوانی كورد لە روونكردنەوەیەك لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ‌میدیا رایگەیاند لە زۆر وێستگەی ژیانی باجی كوردبوونی داوە، دەشڵێت: ئەم ئازار و رێگرییە دەكەمە گڕی ئاگر و سەركەوتن، لە میللەتەكەم فێربووم كۆڵ نەدەم تا رۆژێكدا دێت ئاڵای كوردستان دەخەمە نێو چاوی دوژمنان.
كاروان ئه‌فراسیابی پاڵه‌وانی بۆكسێنه‌ری كورد له ژیانی وه‌رزشی 13 یاریی كردووه له دوو یاریی سه‌ره‌تای به بڕیاری ناوبژیوان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له یازده یاریی له‌سه‌ریه‌كیش به لێدانی كوشنده یارییه‌كانی كۆتایی پێهێناوه.

