رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش کردەوە.

ئێواره‌ى ڕۆژی شەممە 14ـی شوبات، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ كرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەدا كه‌ خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دەکەن.

وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کەدا، دوا پێشهاتەکانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ کرا.