رۆژنامەی ھەولێر

هەركاتێك دێینە هەولێر هەست دەكەین وەك ماڵی خۆمانە

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌ولێر

 

ڕەستاک گروپێكی موزیكیە لە ساڵی ١٩٩٧ لە ئێران دامەزراوە، بە تێكەڵكردنی مێلۆدییە ناوچەییە نەریتییەكان- لە كوردییەوە تا بەلوچی- لەگەڵ ڕێكخستنی هارمۆنیكی مۆدێرن، مۆسیقای فۆلكلۆری ئێران دادەهێنێتەوە. گروپی فرە ئامێرسازی ڕەسەنایەتی كولتووری دەپارێزێت لە هەمان كاتدا بینەرانی گەنج و نێودەوڵەتی سەرقاڵ دەكات، بە شێوەیەكی بەرفراوان لە سەرانسەری ئەوروپا، ئاسیا و ئەمریكای باكووردا نمایش دەكات و هاوكارییەكانی نێوان كولتوورەكان پەروەردە دەكات.

ڕەستاک یەكێكە لە ناسراوترین تیپەكانی مۆسیقای فۆلكلۆری هاوچەرخی ئێرانە و، کە دەچێتە سەر شانۆ، هەوا پڕ دەبێت لە ڕیتمەكانی ناوچە زۆرەكانی ئێران – لێدانی دەف كوردی، مێلۆدیی ئازەری و هارمۆنیی بەلوچی. نزیكەی سێ دەهەیە ئەم گرووپە خەریكی پێناسەكردنەوەی مۆسیقای فۆلكلۆری ئێرانین بۆ نەوەی نوێ؛ ساڵی 1997 وەك گروپێكی میوزیكی ئەزمونی پێك هێنراوە، بەردەوام لە بۆنەی لاوان (TEDxNishtiman) لە هەولێر نمایشی كردووە.
ئێمە ساڵی ١٩٩٧ـی زایینی ٢٨ ساڵێک لەمەوبەر دەستمان پێكرد؛ بەهزاد پوورنەقی، لێدوانێكی رۆژنامەیەكی ئینگلیزی دەڵێیت: ئامانجمان دووبارە لێكدانەوەی مۆسیقای فۆلكلۆری ئێران بوو لە ناوچە جیاوازەكان و بۆ نەتەوە جیاوازەكان. لە كاتێكدا گروپەكانی وەك كامكارەكان زیاتر سەرنجیان لەسەر مۆسیقای كوردییە، ئێمە لەگەڵ نەریتەكانی سەرانسەری ئێران كارمان كردووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، “پێویستی بە لێكۆڵینەوەیەكی زۆر هەبوو، نزیكەی دە ساڵمان بەسەربرد بۆ گەڕان بەدوای میراتی مۆسیقای هەمەچەشنی وڵاتەكەدا بە تەنیا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧دا هەموو ئەو ئەزموونانەمان لە یەكەم ئەلبوومماندا بەرهەم هێنا بە ناوی (Ancient Hues).
ناوبراو دەڵێت: مۆسیقای گەلانی ئێران، هەرچەندە جوانە، بەڵام هەندێك جار دەتوانێت هەست بە دووبارەبوونەوەی بكات و هەمیشە دەنگی گوێگرانی گەنجتر یان بینەرانی نێودەوڵەتی ناداتەوە. “هەر بۆیە هەستمان بە پێویستی كرد كە دووبارە لێكدانەوەی بۆ بكەینەوە، بۆ دروستكردنی دەنگێك كە ڕاستگۆیی لەگەڵ ڕەگەكانیدا بمێنێتەوە و لە هەمان كاتدا پەیوەندی لەگەڵ نەوە نوێیەكان و گوێگرانی غەیرە ئێرانیدا هەبێت. “ئێمە ویستمان ببینە پردێكی كولتووری و، پاراستنی ڕەگەكان لە هەمان كاتدا بیكەینە سەرنجڕاكێشی بۆ گوێگرانی نوێ.” پوورنەقی درێژەی بە قسەكانی دا لە مۆسیقای كلاسیكی ڕۆژئاوادا دەیكات، بەهۆی مایكرۆتۆنەكانی ناو نەریتە فۆلكلۆری و كلاسیكەكانی ئێران. “لە ڕێكخستنەكانماندا مێلۆدی و تێكستی گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان دەپارێزین، بەڵام بە زیادكردنی چینە هارمۆنیكیەكان زیاتر سەرنجڕاكێشیان دەكەین. نوێنەرایەتی خواستی ئێمە دەكات كە ڕەگداكوتاوی لە نەریتدا بمێنینەوە لە هەمان كاتدا گەشەكردن بە ئاراستەی نوێدا.”
لە زمانی فارسیدا ڕەستاک ئاماژەیە بۆ نەمامێك كە لە بنی دارێكدا گەشە دەكات. هەندێك جار لە خودی دارە سەرەكییەكە بەرزتر و بەهێزتر گەشە دەكات، نوێنەرایەتی سروشتی نوێبوونەوەی ژیان دەكات. پوورنەقی دەڵێت: “ئێمە گرووپی مۆسیقای ڕەستاک، هاوشێوەی پرۆسەی سروشتی ڕەستاک، پاشخانی مۆسیقاكەمان لە ڕەگ و ڕیشەی مێژوو و كولتوورەكەمانەوە قەرز كردووە، ساڵانێكە بە ڕێكخستنە تایبەتەكەمان بابەتەكانی بنەمای نەتەوەیی بەكاردەهێنین بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ بینەرێكی جیهانیدا”.
پوورنەقی دەڵێت ئەندامانی ڕەستاک ڕەگ و ڕیشەیان لە ناوچە جیاوازەكانی ئێراندا هەیە. هەرچەندە هەندێكیان لە تاران لەدایكبوون، بەڵام ڕێپرتوارەكەیان مۆسیقای سەرتاسەری وڵات دەگرێتەوە، گۆرانییەكانیش بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش لە فۆرمە ڕەسەنەكانیان نزیكن. “بۆ نموونە من و فەرزاد خەڵكی كوردستانین، بەڵام كاتێك گۆرانی ئازەری یان بەلوچی دەڵێین، زۆرجار بینەران سەریان سووڕ دەمێنێت كە دەزانن خەڵكی ئەو ناوچانە نین”. ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم ڕەسەنایەتییە لە خۆبەخشی گرووپەكەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە زاراوە جیاوازەكان و پشتڕاستکردنەوەی وردەكارییەكان لەگەڵ مۆسیقاژەنە ڕەسەنەكان. زۆربەی ئەندامانی تیپەكە فرە ئامێرژەنن، شارەزایی لە ئامێرە نەریتییەكانی وەك تەموورە، دیڤان، سێتار، كۆموز، عود، تار، كەمانچە، قانوون و، دەف، لە هەمان كاتدا تەكنیكە مۆدێرنەكانیشیان تێدا جێگیركردووە.
پوورنەقی دەڵێت ڕەستاک چەندین جار لە كوردستان نمایشی كردووە. پوورنەقی دەڵێت: “ئێمە سێ چوار جار لە هەولێر نمایشمان كردووە – جارێك لە TEDx، چەند جارێكیش لە سلێمانی، هەركاتێك دێینە ئێرە هەست دەكەین وەك ماڵەوە وایە”.
ئەم گرووپە خاوەنی هەوادارێكی زۆری كوردە، تەنانەت زۆرێك لە كوردەكان پێیان وایە كە تیپێكی كوردییە، هەرچەندە ئەندامەكانی لە ناوچە جیاجیاكانی ئێرانەوە هاتوون. پوورنەقی وتی: “لە كۆنسێرتەكانماندا لە ئەوروپا، زۆرجار بۆمان دەردەكەوێت كە گەورەترین بینەرەكانمان دوای ئێرانییەكان كوردن و، ئەوان وزەبەخشترینن.” “تەنانەت لە توركیاش زۆرێك لە هەوادارانی ئێمە كوردن، پێدەچێت مۆسیقاكەمان بە قووڵی دەنگدانەوەیان لەگەڵدا بێت.” ڕەستاک پێشتر لە ئێران بوو بەڵام ئێستا لە توركیا نیشتەجێیە.
لە ساڵانی ڕابردوودا گروپەكە گەشتێكی بەرفراوانیان كردووە، لە ئەوروپا، ئەمریكا، كەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، چین، ژاپۆن، كازاخستان و مالیزیا نمایشیان كردووە. “تەنانەت ساڵی ٢٠٢٣ لە تەلەفزیۆنی چینیش نمایشمان كردووە”.
پوورنەقی دەڵیت “سەرەتا پێمان وابوو كە ئیمەیڵی بانگهێشتنامەكە فێڵە، زۆر ناڕاستەقینە دەهاتە بەرچاو! بەڵام دوای چەند پەیامێك، بۆمان دەركەوت كە ڕاستە. بەرنامەكە سەبارەت بە ڕێگای ئاوریشم بوو و، ئەوان بانگهێشتی هونەرمەندێكی پیشەسازی و یەك گروپی نمایشكاریان دەكرد – مۆسیقا، سەما، یان شانۆ – لە هەموو وڵاتێكەوە بە درێژایی ڕێگاكە. ئێمە هەڵبژێردراین بۆ نوێنەرایەتیكردنی ئێران، ئەمەش ئەزموونێكی سەرسووڕهێنەر بوو. تەنانەت داوایان لێ كردین هاوكارییەك لەگەڵ چینییەك دروست بكەین ساتێكی لەبیرنەكراوی دی، نمایشكردن بوو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی وینگوشك لە باكووری ئۆنتاریۆ لە كەنەدا، كە فێستیڤاڵێكی ڕەسەن بەڕێوە دەبرێت. “چاوكراوە بوو بۆ ئەوەی بزانین چۆن هۆزە ڕەسەنەكان لە ئەمریكای باكوور كولتوور و زمانیان دەپارێزن – ئەو شتەی وا ئێمە بە قووڵی پەیوەندیمان پێوە هەیە.”