ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی كانوونی دوومی 2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترەمپ بۆ كاروباری سووریا ئەنجامدرا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی تاوتوێ كرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و پاراستنی ئەو ئاگربەستە كردەوە كە لەنێوان هەسەدە و هێزەكانی حكوومەتی سووریا لەئارادایە.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی بابەتی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ڕۆژئاوا و بە تایبەت كۆبانێ و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی گەیاندنی ئەو هاوكارییانە.

