ئه‌مرۆ شه‌ممه 2026.1.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بەشداربوو لە ڕێوره‌سمی دەستپێکردنی شەشەمین كۆنگره‌ی پارتی چاکسازی توركمان.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەکەیان، خه‌باتی سیاسی پارتی ناوبراوی له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند، كه هه‌رده‌م گیانی برایەتی و پێكەوەژیانیان كردۆته درووشم و سیاسه‌تی جێگیری خۆیان. هاوكات كار‌و چالاكیەکانی پارتەکەی به ئه‌رێنی وەسفکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

