مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
شه‌وێكی كاره‌ساتبار بۆ مانچسته‌ر یونایتد، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی جێهێشت
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕێنه‌كراودا به‌رانبه‌ر یانه‌ی برایتۆن دۆڕا و له جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را دوور خرایه‌وه.
له نێو یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد له مانچسته‌ر، له خولی سێیه‌می یارییه‌كانی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی برایتۆن بووه‌وه، به‌لام شكست درا و یانه‌ی برایتۆن به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كۆتایی پێ هێنا.
به‌پێی سایتی سكواكا بۆ ئامار و سه‌رژمێری، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 1981 – 1982 له یاریی كردنه‌وه‌ی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را و جامی پیشه‌گه‌ران له هه‌مان وه‌رز ماڵئاوایی كرد.
به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره مان یونایتد له گه‌ڕی سێیه‌می جامی یه‌كێیی ئینگلته‌را له سه‌روه‌ختی پرێمه‌ر لیگ، ماڵئاوایی ده‌كات.
به‌ڵام تۆڕی ئۆپتا بۆ سه‌رژمێری بای له‌وه كردووه، كه یاریزان شیا لاسی كه ته‌مه‌نی 18 ساڵ و 272 ڕۆژه، یه‌كه‌م یاریزانی لاوه له دوای ساڵی 2015ـه‌وه له هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان به كارتی سوور دوور ده‌خرێته‌وه، كه له‌و ساڵه‌دا (2015) لۆك شۆ به‌رانبه‌ر وێست هام دوور خرایه‌وه.
به‌و شكسته، مانچسته‌ر یونایتد هیچ خولێكی دیكه‌ی به ده‌سته‌وه نامێنێ بۆ ڕكه‌به‌ریكردن جگه له خولی نایابی ئینگلیزی. دوای ئه‌وه‌ی له كاتێكی زوودا له ڕكه‌به‌رییه‌كانی جامی پیشه‌گه‌ریی ئینگلته‌راش دوور خرابووه‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له یارییه‌كانی خوله‌كانی ئه‌ورووپا به‌شداریی نه‌كردووه.
پێكانی یاریزانێکی لیڤه‌رپوول، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی له كێشه‌یه‌كی گه‌وره ڕزگار كرد
پێكانی یاریزانێكی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، بووه هۆی خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ یاریزان محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌و یانه‌یه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتاییهاتنی وه‌رزی یاریزان و به‌رگریكاری ڕاستی یانه‌كه‌ی كۆنۆر برادلی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێكانه‌وه، ئه‌وه‌ش وا له یانه‌كه ده‌كا كه كارته هێرشبه‌ری و به‌رگرییه‌كانی پێكه‌وه پشت پێ ببه‌ستێ.
وێبسایتی ڕۆسینگ زه كۆپ، تایبه‌تمه‌ند به هه‌واڵه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، باسی له‌وه كردووه دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی برادلی تا كۆتایی وه‌رز، ته‌نیا كێشه‌یه‌كی به‌رگری نییه و كێشه‌كه ده‌گاته هێڵی هێرشبه‌ریش” به تایبه‌ت كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئێسته له مه‌غریب یاوه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كا له به‌شداریكردن له یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا.
ئه‌و مێدیایه روونی كردووه‌ته‌وه، كه راهێنه‌ر ئه‌رنی سلۆت، پشتی به جێریمی فریبگۆنگ له باڵی ڕاست له كاتی نائاماده‌یی محه‌مه‌د سه‌ڵاحدا ده‌به‌ست، به‌ڵام پێكانی برادلی ئه‌و سیناریۆیه به ته‌واوی ده‌گۆڕێ، فریمبۆنگ به‌ربژێری سه‌ره‌كیی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی سه‌ره‌كی و ڕه‌سه‌نی یاریكردنی خۆی كه به‌رگریی لای ڕاسته، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی گه‌وره‌ی به‌رگریی یانه‌كه.
ئه‌وه‌ش گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانێكی ته‌كنیكییه به‌وه‌ی بژارده‌ی یاریكردنی فریمبۆنگ له باڵی ڕاست كاڵ ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ڵاح، ئه‌وه‌ش واته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحه بۆ پلان و به‌رنامه‌ی یانه‌كه و راهێنه‌ر. هه‌روه‌ها پرس و باسوخواسی رۆیشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا لاواز ده‌كات.
پێشتر محه‌مه‌د سه‌ڵاح له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوور خرابووه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروستبوونی گرژی له نێوان خۆی و راهێنه‌ردا، بۆیه وا باس كرا ئه‌و یاریزانه یانه‌كه جی ده‌هێڵێ و ڕه‌نگه بچێته خولی سعوودیه یان ئه‌مریكا.
هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ ئێسته له نیوه‌ی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقایه، دوای ئه‌وه‌ی له چاره‌كی كۆتایی 3-2 گۆڵ له كۆت دیڤواریان برده‌وه، له‌و یارییه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵێكی تۆمار كرد و گۆڵێكی دروست كرد و بووه باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ش. ئێسته‌ش له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا خاوه‌نی 4 گۆڵه و ئیبراهیم دیازی ئه‌ستێره‌ی مه‌غریب به 5 گۆڵ، گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌یه.
له یاریی داهاتووشدا، میسڕ رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ده‌بێته‌وه.
چەند ئامار و داتایەکی ورد و گرنگی یاریی نێوان یانه‌ی به‌رشلۆنه و ریاڵ مەدرید
یانه‌ی به‌رشلۆنه و ریاڵ مه‌درید، له سعوودیه له یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به یه‌ك گه‌یشتن و له‌و یارییه‌ی ململانێ تا دواخوله‌ك به‌رده‌وام بوو، به‌رشلۆنه 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه.
له یارییه‌كی پڕ ڕكه‌به‌ر و ململانێدا، یانه‌ی به‌رشلۆنه سه‌ره‌تا له خوله‌كی 36ـدا له ڕێگه‌ی رافینیاوه گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد، دواتر ریاڵ مه‌درید له خوله‌كی 45+2 گۆڵی یه‌كسانبوونی له ڕێگه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆره‌وه تۆمار كرد، ئینجا نۆره‌ی لیڤاندۆڤسكی هات و له خوله‌كی 45+4 گۆڵی دووه‌می به‌رشلۆنه‌ی تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 45+6ـدا گۆنزالۆ گۆڵی دووه‌م و یه‌كسانبوون بۆ ریاڵ مه‌درید تۆمار بكات.
له نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی 73ـدا یاریزان و ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه رافینیای به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 90ی یارییه‌كه‌دا، یاریزانی به‌رشلۆنه فرانك دی یۆنگ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی توند له كیلیان ئمباپێی یاریزانی ریاڵ مه‌دریدی دا.
له دواساته‌كاندا یاریزانانی ریاڵ مه‌درید له ڕێگه‌ی ئه‌لڤارۆ كارێراس و ئه‌سینسیۆوه دوو هه‌لی ئاسانیان له ده‌ست دا، كه خوان گارسیای گۆڵپارێزی هه‌ڵكه‌وتووی به‌رشلۆنه تۆپه‌كانی كۆنتڕۆڵ كرد.
رافینیا بووه باشترین یاریزای یارییه‌كه.
ئاماره‌كانی هانز فلیكی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه له یارییه‌كانی كلاسیكۆ، به‌م جۆره‌یه: دوو جار سێ گۆڵیان تۆمار كردووه و براوه بوون، دوو جار چوار گۆڵیان تۆمار كردووه و براوه بوون. یه‌ك جار 5 گۆڵیان تۆمار كردووه و براوه بوون. به‌رشلۆنه 4 ناسناوی له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره به‌ده‌ست هێناوه.
هانز فلیک لە دوای پێپ گواردیۆلا، بووە یەکەم راهێنەر دوو ساڵ لەسەر یەک ناسناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە و بووە یەکەم راهێنەریش لە دوای گواردیۆلا، کە ٥ کلاسکیۆی لەسەریەک لە ریاڵ مەدرید بباتەوە.
دانی ئەلمۆی یاریزانی بەرشلۆنە، لە سەرجەم کلاسیکۆیەکان کە بەشداریی کردووە، بردنەوەی بە دەست هێناوە کە ٥ کلاسیکۆیە
ریاڵ مەدرید لە دوایین ٦ یاریدا لە کلاسیکۆ، تەنیا یەک بردنەوەی هەیە و ٢٠ گۆڵی لێ تۆمار کراوە. لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، کیلیان ئمباپێ ڕێگەی نەدا ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ یاریزانانی بەرشلۆنە دروست بکەن، ئەمەش بە دەستپێکردنی شەڕێکی ساردی نێوان ئمباپێ و بەرشلۆنە دادەنرێ.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌وه سێیه‌میان یاریی كۆتاییه یه‌ك به دوای یه‌ك به به‌رشلۆنه ده‌دۆڕێ. یاریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای 2025، یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای 2025 و یاریی سوپه‌ری ئیسپانیای 2026.

