رۆژنامەی ھەولێر

لە هەندێك ناوچەی مێرگەسۆر 70 سم بەفر باریوە

ئەندازیار ڕزگار دۆلەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی “هەولێر” ئاشكرای كرد: لەسەر ڕێگەی شێروان مەزن- سێلكی زیاتر لە 70 سم بەفر باریوە، لەسەر ڕێگەی لێرەبیر- دۆرێ بەفرێكی زۆر باریوە و زیاتر لە سێ جار لە بەفر خاوێن كراوەتەوە، ڕێگەی مێرگەسۆر- پیران خاوێن كراوەتەوە، هەروەها لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر 15 بۆ 20 سم بەفر باریوە و توانیومانە لە هەموو ئەو شوێنانە ڕێگەوبانەكان خاوێن بكەینەوە و گرفتی هاتووچۆ نییە.

ئەندازیار ڕزگار دۆلەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی مێرگەسۆر، گوتیشی: داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی ڕێنمایەكانی هاتووچۆ بن و ئەو شوێنانەی مەترسیدارن ئەگەر ئەگەر بۆ كارێكی پێویست نەبێت بەكارنەهێنن.