ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 18.12.2025 لە ژێر چاودێرى هێمن قادر ، جێگری پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونی و دکتۆر ئاگرین عەبدوڵلا ، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێبوون و دکتۆرە شارا کمال ، راوێژکار لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین یاسین ، سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر و بەرێوەبەری سەنتەری ETTC و بەرێوبەری دڵنیایی جۆری لە پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندازیاران
لە ڕێورەسمەکەدا، کۆتایی بە خولی راهێنانی سەلامەتی تەندورستی ژینگەیی هات…
هێمن قادر جێگری پارێزگارى هەولێر، سوپاسى سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ETTC کرد بۆ هاوکاریی و هەماهەنگییەکانى لەگەڵ بەرێوبهرایهتی دڵنیایی جۆری له پارێزگاى هەولێر و پیرۆزبایی لە بەشداربووانى کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن …
لە کۆتایشدا لەلایەن جێگری پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووان، بڕوانامە بە بەشداربووانى خولەکە بەخشرا …
جێگەى باسە، ئهم خوله لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژوو کراو لە نێوان پاريزگای هەولێر و سەنتەری ETTC و پرۆژەی دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ رێکخرابوو، لهلایهن خاتوو ئەندازیار کەڤرین وانهكانی گوترانهوه و ئامانج لە ئەنجامدانى، پەرەپیدانى بەتواناکانی ئەندازیارانە لە بوارەکانی خۆیان .

