ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 6.12.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بە یاوه‌ری مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، رێبوار حەسەن عەبدلی به‌رێوبه‌ری ئاودێری هه‌ولێرو نیاز سالح بەرێوبەری شارەوانی چوار، پرۆژەی درووست‌کردنی پردی 10 چاوە لەسەر کۆڕنیش بەرامبەر گەڕەکی 8000 فەرمانبەرانیان به‌سه‌ر كرده‌وه، كه ئه‌م پرۆژه‌یه بە گووژمەی 147,985,0000 ملیۆن دینار لەسەر بوودجەی پارێزگای هەولێر بۆ پاراستنی ناوچەکە لە لافاو دروست ده‌كرێ .
پارێزگارى هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی كردن له تیمه‌كان کارکردن، دەربارهی ورده‌كاری پرۆژه‌كه بیر‌و بۆچوونی له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان ئاڵوگۆر كرد .

