ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 6.12.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێر، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، تارا عەبدولەغەنی بەرێوبەری شارەوانی پێنج، و ژمارەیەک لە ئەندازیاران، بەردی بناغەی شەقامەکانی گەرەکی تیماری دانا…
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکەکە، و دەستخۆشیکردن لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرایەتیەکانى، بۆ ئەوکارانەى کە ئەنجامى دەدەن، هاوکات تیشکی خستەسەر گرنگی پڕۆژەکە، کە خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە هاوڵاتیانی گەرەکی تیمار دەکات…
شایەنی باسە پرۆژەی تێکەڵە رێژکردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی تیماری هەزاری، لە قۆناغی یەکەم پرۆژەکە بریتی دەبێت لە کردنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژی بۆ چوار شەقامی ١٥مەتری و شەقامێکی ٣٠مەتری بە درێژی ٢ کیلۆمەتر و بە رووبەری ٣٨،٠٠٠ مەتر دووجا.ئەویش بە گوژمەی ١٩٨،٥٠٠،٠٠٠(سەد و نەوەت و هەشت ملیۆن و پێنچ سەد هەزار دینار )لەسەر داهاتی ١٥٪ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە شێوەی راستەوخۆ، بریاریشە لە کورتترین ماوە جێبەجێ دەکرێت.

