لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران بارین، تیمەکانی شاراوەنی، ئاوەرۆ، ئاودێری، هەولێر، بەهاوبەشی دەستیان بەهەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەو فراوانکردنی کەندو ڕێڕەوی ئاوی سروشتی هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و پاک کردنەوەی ئەو شوێنانە کرد، کە بەهۆی باران بارینەوە ئاوی لێ کۆدەبێتەوە …
ئەو تیمە هاوبەشانە ئەمشەو چاڵەکانی ئاوەرۆی بازاڕی شیخ ئەڵلا و کۆڵانەکانی بازاری تەیراوەیان خاوێن کردەوە …
شایەنی باسە هەر ئەمرۆ ئەو تیمانە بەبەردەوامی گەرەکەکانی شۆرش و سەلاحەددین و گولان دەورووبەری قوتابخانەی دەرسیم و شەقامی کۆیەیان پاککردەوە …
بریاریشە ئەو تیمانە بەردەوامی بەپرۆسەی خاوێن کردنەوەی گەرەکەکان بدەن…

