رۆژنامەی ھەولێر

لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین پڕۆژە بۆ بەرگرتن لەلافاو ئەنجامدراون

زیاتر لە 60 پرۆژەی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو و کۆبوونوەی ئاو لەلایەن تیمەکانی ئاودێری هەولێر ئەنجامدراون، بەشێک لەو پرۆژانە بەتەواوبوونیان کاریگەری زۆریان هەبووە لە کەمکردنەوەی لافاو لەسەر شاری هەولێر، لەوانە دروستکردنی پردێک لەسەر کۆڕنیش بۆ گەڕەکی 8000 هەزاری فەرمانبەران لە سەر بوودجەی پارێزگای هەولێر.