قادر قەچاخ
کەرکوک دڵی کوردستانم
لەم رۆژگارەش دڵسۆزانت
پر سەرسام و مەندەهۆشن
شەهیدانی رزگاری لەپێناوی تۆدا
زۆر دڵگران و پەرۆشن
بە چ یاسا و چ ویژدانێک
چون رۆژانە ئەوانەی
دەتخەنە مەزاد دەتفرۆشن
بابەگوڕگوڕت دەدوشن
بایحەسەن وچەمبور و
هاڤانت دەگوشن
وادیارە تاکوئێستاش
سێ بەشی شارنشینانت
هەر بڕوایان بەوانەیە
لەژێر لێفەی بندەستیدا
هەرخەوتون و لێی بێئاگان
کپ و مات و بەبێ هۆشن!؟

