نیهایەت ئەحمەد
نهێنی سەرکەوتنی تاکەکەس سەرەتا لە پەروەردەی خێزانییەوە دەست پێدەکات، ئەمەش لە کەسێتی منداڵدا بەڕوونی دەردەکەوێت، منداڵ ڕاسپاردەی دایک و باوک کراوە، پێویستە سەرنج بخرێتە سەر پەروەردەی منداڵ لە ساڵی یەکەمیدا، چونکە لەم تەمەنەدا وەک پەڕەیەکی سپی وایە، دەروونێکی بەنرخی هەیە هیچ شتێکی تێدا تۆمار نەکراوە، دەتوانی چیت بووێت بەو جۆرە نەخشی بکەیت، لەبەرئەوە خێزان گرنگتیرین شوێنگەیە بۆ پەروردەکردنی تاکی کۆمەڵگە، بەتایبەت لە تەمەنی ١ بۆ ٧ ساڵیدا.
“خێزان ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە چەسپاندن و دروست کردنی کەسایەتی منداڵ”
خێزان یەکەم ژینگەیە منداڵی تێدا لەدایک دەبێت، هەموو کاریگەرییەکان لە سەرەتای تەمەنی منداڵی دروست دەببێت، هەرچی ژینگەی دەروبەری ئەو منداڵە بە چ شێوازێک بێت دەچەسپێت تاڕادەیەکی زۆر ڕەنگدانەوەی دەبێت تاکو تەمەنی ٥ ساڵی پێوەی دیار دەدات لەسەر ڕەفتارو دەروونی، لە بەر ئەو هۆکارەیە کە خێزان دەوری سەرەکی هەیە لە چەسپاندنی کەسایەتی منداڵدا، یەکەم ژینگەیە دەتوانێت منداڵ بەرهەرم بهێنت بەشێوەیەکی باش و تەندرووست، بە پێچەوانەوە خێزان دەتوانێت منداڵ وا پەروەردە بکات ببێتە بار بەسەر کۆمەڵگەوە، کاریگەری خراپ بە جێبهێڵیت بۆ ژینگەی دەورووبەری.
سەبارەت بە ڕوڵ و بەرپرسیارێتی دایک و باوک لە پەروەردەی خێزان و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ، دایک و باوکایەتی بایەلۆجی نییە واتا تەنها ئەرکی دروست کردنی منداڵ بێت، بەڵکو دایک و باوک بریتییە لە وەی چۆن بتوانن منداڵێکی کۆمەڵایەتی دروست بکەن، لەبەر ئەوە پێوسیتە دایک و باوک پێش پەروەردەی منداڵ دەبێت خۆی پەروەردە بکات، ئەوکات خیزانێکی تەندروست لەناو کۆمەڵگەدا درووست دەکرێت، ڕەنگدانەوی پەروەردەی خێزان دەداتەوە لەناو کۆمەڵگە.
“ڕاگەیاندنەکان بەشێوەیەکی زۆر خێرا شوێنەوار بەجێدەهێڵێت لەسەر پەروردەی خێزان”
لەماڵی هەر خێزانێکدا چەند ئامێری هەمەچەشن هەیە، بە شێوەی جیاواز شوێنەوار خۆی بەجێدەهێڵێت لەسەر هەر تاکێکی کۆمەڵگە، لەبەرئەوە دایک و باوک ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە کۆنتڕۆڵکردنی منداڵەکانیان و چاودێری کردنیان، چ پرۆگرامێکی خێزانی پێوستە سەیری بکرێت، ڕاگەیاندنەکان کام بەرنامەو پرۆگرام پێوسیتە بۆ هۆشیار کردنەوەی پەروەردەی خێزان پەخشی بکات، چونکە ڕاگەیاندن چەکێکی دوو ئاڕاستەیە، دەتوانیت بەلایەنی سود وەرگرتن بەکار بهێندرێت، هەم بەلایەنی کاریگەرییە خراپەکانی بەکاربهێندرێت، لە ئێستادا ئامڕازەکانی دەستوەردانی خێزان زۆر زیادی کردووە، بۆیە پەروردەکردن تەنها لە دەستی دایک و باوکدا نەماوە، بەڵام بە شێوەکی گشتی دایک و باوک توانای کۆنتڕۆڵی پەروەردەی منداڵی هەیە، بە خواست و ویستی خۆیان دەتوانن گاریگەرییان هەبێت لە بەکارهێنانی ڕاگەیاندنەکان، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە ناو پەروەدەکردنی خێزانەکان سستمێک پەیڕەودەکریت سیستمیکی جیهانگیرییە، دەیەوێت کولتوورە ناوخۆییەکان لاواز بکات، کولتوروێک دروست بکات کە تێیدا سنورە بەها ڕەوشتییەکانی کۆمەڵگە نەمێنیت.
“دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان سیاسەتی بەلارێدان بردنی خێزان پەیڕەودەکات”
بوونی دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان بەزمانی کوردی لە ئێستادا بۆتە مۆدێکی سەردەم زۆرینەی تاکی کۆمەڵگە سەیری ئەو درامایانە دەکەن،لەگەڵ کولتوور و پەروردەی خێزانی کوردیدا ناگونجێت، چەند کەناڵی کوردی بوونی هەیە، بۆتە هۆی چەواشەکردن و لێک هەڵوەشاندنەوەی خێزان، لە ڕێگەی پەخشکردنی دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان، کۆمەڵێک کولتوور هەست دەکاتە ناو خێزانەکانەوە کە دوورن لە ڕاستی شێوازی ژیانی ناو خێزانەکان، بۆیە پێویستە خێزان کات دیاری بکات، بۆ منداڵ بۆ ئەوەی سەیری دراماکان نەکەن و لە ژێر چاودرێری خێزاندا بێت، تەنانەت هەندێک لە کەناڵەکان لاببردرێن، هیچ سودێک ناگەیەنن بە تاکی کۆمەڵگە، چونکە خێزان هەڵدەوەشێنێتەوە

