مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
یاریزانی میسڕی محەمەد سەڵاح، ساڵانێكە بە سەرنج و وردبینییەكی زۆر و ئامادەسازیی جەستەیی باشی و هونەری لە مەشقەكاندا ناسراوە، لە پاڵ ئەو لایانانەشدا لە رووی مەعنەوی و دەروونییشەوە كاری گرنگی كردووە و لەو رووەوە دەڵێ: شتی زۆر گرنگ، كۆنتڕۆڵكردنی سۆز و هەستی خۆتە.
بۆ نموونە لە ساڵی 2019ـدا، لەبارەی كەموكورتیی لە مەشقی زەینی لە قوتابخانەكان، قسەی كرد و بە شێوەزاری عەرەبیی میسڕی ئاخاوت و گوتی: ئێمە لە قوتابخاكاندا لە رووی مێنتاڵیتییەوە ئامادە نەكراین، هیچمان پراكتیزە نەكرد و لەو رووەوە زۆر لاوازین.
ئەو لیدوانە، بەشێك وایان لێك دایەوە كە پێی وایە لەو بوارەدا پێشەنگ و پێشڕەوە، بە تایبەت لەگەڵ ئەو سەركەوتنانەی لە رووی زەینییەوە بەدەستی هێنا.
دوای لێدانە سزاكە مێژووییەكەی بەرانبەر كۆنگر لە ساڵی 2017ـدا، كە میسڕی پێ گەیاندرایە مۆندیالی 2018، لەبارەی ئەو گۆلەوە وتی: پێش ئەو لێدانی سزایە، خەیاڵ و دیقەتم خستە سەر دروشمی هاندەران، شوێنی تۆپەكە و شێوەی گۆڵپارێز، ئینجا جێبەجێم كرد.
بەڵام سەڵاح بە هێمنی و ئارامی ناسراوە، هەندێ جاریش لە وریتمە لا دەدا. لە مارسی 2021ـدا، دوای ئەوەی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول یۆرگن كلۆپ لە بەرانبەر چێڵسی گۆڕانكاریی پێ كرد، بریكارەكەی (ڕامی عەباس) تویتی لەسەر كرد بە وشەیەك، كە لێكدانەوەی زۆری بۆ كرا.
لە مانگی 5ی ساڵی 2024ـدا، ناكۆكیی كەوتە نێوان كلۆپ و سەڵاح لە یاریی نێوان لیڤەرپوول و وێست هام یونایتد و زوومی كامێراكان كەوتە شەڕەقسە و دەمەقاڵێی نێوان سەڵاح و كڵۆپەوە.
سەرەڕای ئەوەی راهێنەری ئەڵمانی هەوڵی دا كەشەكە هێور بكاتەوە و بەوەی بابەتەكە بە تەواوەتی چارەسەر كراوە، بەڵام سەڵاح وتی: ئاگر هەڵدەگیرسێ گەر قسە بكەی. ئەوەش قەبارەی گرژییەكانی نێوان هەردووكیانی ئاشكرا كرد.
هەروەها لە دوای ئەوەی لە یارییان بەرانبەر ئینتراخت فرانكفۆرت لەسەر كورسیی یەدەگ دانیشت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا لە هەفتیە ڕابردوو، وێنەی خۆی بە درێسی لیڤەرپوول بە كەڤەری پەیجەكەی لە ئێكس سڕییەوە و پێناسەی یاریزانی لیڤەرپوولی سڕییەوە، ئەوەش ڕەوشی نێوخۆی یانەكەی ئاشكرا كرد و بڕیاری سەڵاحی بۆ داهاتووی خۆی نیچمە یەكلا كردەوە.
بەشێكی زۆری هاندەرانی یانەی لیڤەرپوول، ڕەخنەی زۆریان لەو هەڵسوكەوت و مامەڵەیەی سەڵاح كرد و پێیان وا بوو كە سەڵاح بەم دواییە ئاستی داكشاوە و پێویست ناكا پاساو بهێنێتەوە بۆ هەڵسوكەوتەكانی و ئەم دواییە هەڵچوون و كاردانەوەی زۆر بووە خۆپەرسستییش دەكات، بە تایبەت دوای ئەوەی دوو هەلی ڕاستەقینەی بەرانبەر مانچستەر یونایتد لەدەست دا.
سەرەڕای ئەو گەنگەشە و هەرایە، راهێنەری هۆڵەندی ئارنی سلوت، بەردەوامە لەسەر پشتیوانیكردنی سەڵاح، دووپاتی كردەوە كە پشتیوانیی دەكا لە رووی زەینییەوە سەڵاح بگەڕێتەوە، لەو رووەوە دەڵێ: پیشەگەرە و دەتوانێ بگەڕێتەوە.
ڕامی عەباس، كە بریكاری سەڵاحە، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆڵی هەیە و زۆر كەس پێی وایە ڕۆڵی لە زیادبوونی گرژییەكاندا هەیە و ئەو بریكارە بە هەڵوێستی توندی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ناسراوە و لەسەر ئەوە گۆش بووە كە تویتی هەراهێنەر بكات.
لە مانگی 7ـی ساڵی 2025 چەند ئیمۆجی و ئاماژەیەكی پێكەنینی بڵاو كردەوە لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی سەڵاح، ئەوەش دەنگۆی ئەوەی بڵاو كردەوە كە لە یانەكە دەڕوات.
لە مانگی شوباتی ساڵی 2025ـدا، جارێكی تر تویتی بڵاو كردەوە لەبارەی ئەوەی لیڤەرپوول بە جیاوازیی 7 خاڵ پێشەنگی گرتووە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی (راهێنەر لە كارەكەیدا زۆر باشە)، پەیامەكەش مەبەست لێی بۆ كارگێڕیی یانەكەیە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەوەی محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە
ئەو شێوازە مامەڵەیە، لەلای هەموان خواستراو نییە، دەیڤید جیمیس، گۆڵپارێزی پێشوو، ڕایگەیاندووە: بۆچوونەكانی بریكاری سەڵاح، هیچ شتێك و هەڵوێستێكی یانەكە ناگۆڕێ، ئەو قسانە هیچ ناگۆڕێ.
هاوكات ڕامی عەباس دژی رۆژنامەنووسانیش پۆستی كردووە و هێرشی كردووەتە سەر بەشێكیان بە ئاماژەی توند.
ئێستە بەشێكی شیكەرەوەكان، سەڵاح بە جۆرێك دەبینن كە یاریزانێكی بەكۆنتڕۆڵە و هێزی زەینیی زۆری هەیە و جڵەوی دەروونی خۆی دەكا، لایەنێكی دیكەشی هەیە، كە فشارەكان كاریگەریی لەسەر دروست دەكا و بە ڕێگەی جیاواز تووڕە دەبێ.
بەشێك وای دەبینن كە گۆڕانكارییەكان ئاسایین بەوەی مرۆڤ لەژێر فشاری بەردەومدا دەگۆڕێ، بەشێكیشیان پێیان وایە كە بریكارەكەی ڕۆڵێكی گرنگ و یەكلاكەرەوە لەو گرژییانە دەبینێ.
لیڤەرپوول لە دۆخێكی خراپی ناوخۆییدایە و دواجار شەممە لەسەر دەستی بریتفۆرد 2-3 گۆڵ دۆڕا، ئەوەش چوارەمین شكستی لەسەریەكی بوو لە خولی ئینگلیزی.
هەرچەندە سەڵاح گۆڵی یەكەمی خۆی لەم وەرزەدا لەو یارییەدا تۆمار كرد، بەڵام پێویستە باشتر خۆی ئامادە بكات لە رووی هونەری و زەینییەوە بۆ ئەوەی یارمەتیی یانەكەی بدا لەو دۆخە رزگاری بكا.

