بژار مەولوود خۆشناو، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری تالاسیمیا، لە دیمانەیەكی “هەولێر”دا دەڵێت: “دەنگی ئێمە بۆ لیستی 275ــی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەبەر ئەوەی رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کات لەگەڵ بەرەوپێشچووندایە.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری تالاسیمیا، گوتیشی: “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان خەمخۆرانە 140 نەخۆشی تووشبووی تالاسیمیا لەسەر ئەستۆی خۆی دەنێرێتە دەرەوەی وڵات بۆ نەشتەرگەریی چاندنی ئیسکی موخ بۆ ئەوەی هیوای ژیان بۆ ئەم نەخۆشانە بگەڕێتەوە تا چارەسەری هەتاهەتایییان بۆ بکرێ.”
بژار مەولوود ئاماژەی بەوەیش دا: “سەنتەری تالاسیمیا تاکە سەنتەرە لەسەر تەسەری عێراق کە هەموو چارەسەرێکیان بەخۆڕاییە، كە ئەویش بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت بوو هەر لە بینینی پزیشکی پسپۆڕ و پشکنینی خوێن تا دابینکردنی پەنجا بۆ شێست بتڵی خوێن لە رۆژێكدا، هەروەها دابینکردنی تەواوی دەرمان و، بەئەلیکترۆنیکردنی تەواوی سەنتەرەکە كە ئەمەش جێگای شانازییە.
دەشڵێت:” ئەگەرهاتباو سەرۆکی حکومەت ئەم بڕیارەی نەدابا، دەبوایە هەر نەخۆشێكی تووشبووی تالاسیمیا مانگانە هەزار دۆلاری بۆ چارەسەر و دەرمان خەرج كردبایە، ئەمەش بۆ نەخۆش زۆر زۆر دەبوو.”
لەلایەكی دیكەوە ئەوەی خستە ڕوو: “دەبێ سەرۆكوەزیرانی عێراق شانازی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستانەوە بكات، چونکە من ئامارم لایە لە هەموو پارێزگاکانی خوارووی عێراقەوە تووشبووانی تالاسیمیا دێنە سەنتەرەکەمان بۆ چارەسەرکردن؛ تەنانەت نەخۆشمان هەیە خەڵکی شاری بەسرایە و، نەخۆشەكان دەیانگوت ئەوەی لێرە بۆمان دەکرێ لە هیج شوێنكدا بۆمان ناکرێ.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئاماژەی بەوە دا: “هەموو کات سەرۆکی حکومەت هەم بە خوێن هەم بە قەڵەم لەگەڵ مانە بۆیە ئێمەش پارتی هەڵدەبژێن.”
سەبارەت بە ژمارەی نەخۆشەكانی تووشبووانی تالاسیمیا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری تالاسیمیا گوتی: “ئەم سەنتەرە كە تایبەت بە خزمەت کردنی تووشبووان تاوەکوو ئێستا بەم ئامارەی لامانە ١٠٠١ نەخۆشی هەیە، کە رۆژانە بۆ چارەسەر روو لە سەنتەرەکەمان دەکەن؛ دوو جۆر تالاسیمیا زۆرە لامان:
جۆری یەکەم (Beta Thalassemia Major)
جۆری دووەم (Beta Thalassemia Intermedia)
ڕوونیشی كردەوە: “لە سەنتەرەکەماندا هەموو ئاسانکارییەكی پزیشكی دەكرێت؛ بۆ نموونە: دابینکردنی خوێن و دابینکردنی سۆنار و دابینکردنی ئیکۆ و دابینکردنی پشکنینی (کیمیایی و ڤایرۆسات و CBC و بەرواردکردنی جۆری خوێن پێش ئەوەی نەخۆش خوێن وەربگریت (Cross-match).
لە كۆتاییدا، باسی لەوەیش كرد كە عێراق بەم بودجە زۆرەوە تاوەکو ئێستا هیج شتێکی بۆ هاووڵاتیانی خۆی پێ دابین ناکرێ، کەچی سەرۆكوەزیرانی ئێمە کە نازناوی (براگەورە میهرەبانەکە)یه باوەشی بۆ خەڵکی ناوەڕاست و خواروویش کردۆتەوە بەبێ جیاوازی.

