رۆژنامەی ھەولێر

دەنگدان بەپارتی دەنگدانە بۆ کوردستانێکی بەهێز

ئەحمەد بەکرد
هەڵبژاردن پایەیەکی سەرەکی دیموکراسیە کەتێیدا خەڵک و هاووڵاتیانی هەرواڵاتێک لەرێگەی دەنگدانی نهێنیەوە بڕیار لەسەر شێوازی حوکمڕانی داهاتوی وڵاتەکیان دەدەن و نوێنەرانیان دیاری دەکەن لەدەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، لەهەمانکاتدا هێز دەدەنە ئەو پارتە سیاسیەی کەپێیان وایە لەوقۆناغەدا باشتر دەتوانێت خزمەتیان بکات.
هەڵبژاردن و دیموکراسی لەعێراقدا مێژوویەکی ئەوتۆیان نیەو گەلانی ئەو وڵاتە دەستوپەنجەیان لەگەڵ ئەو پرۆسەیە رانەهاتوە هەربۆیەش دەنگدەری عێراقی مەحکومە بەواقعی عەشیرەت گەرایی و تائیفی و ئاینی و ئایدۆلۆژی ئەوەیش وای کردوە کەچەند سیاسیەکی خاوەن باگراوندنی عەشایری و تائیفی و ئاینی سود لەو واقعە وەربگرن.
ئێمەی کورد جگە لەوەی کەهەڵگری بیری دیموکراسی و یەکترقبوڵکردنین لەهەمان کاتدا لەئەنجامدانی هەڵبژاردندا لەپێشەوەی عێراقن، چونکە لەدوای ڕاپەڕین سەرۆک بارزانی لەوتارە بەناوبانگەکەی لەشاری کۆیە جاڕی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پشتبەستن بەدەنگی گەلی دا لەپێناو دیاریکردنی شێوازی حوکمڕانی دروست و سەردەمیانە لەکوردستان.
هەڵبژاردن بۆئێمەی کورد جگە لەپرۆسەیەکی دیموکراسی بابەتێکی نەتەوەیشە چونکە ئێمە تاکو ئێستاش لەقۆناغی ڕزگاری داین و برهێزبونمان لەبەغدا گرنگە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو عەقڵیەتەی کەکورد بەنەتەوەی دووەم و پاشکۆ دەزانێت و تائێستاش فیدرالی و شەراکەت و هاوبەشی ڕاستەقینەی قبوڵ نیە.
بۆ ئەوەی کۆتایی بەو پیلانگێری ستەمە بهێنرێت و رێگە نەدرێ جیتر موچە و قوتی خەڵکی کوردستان ببردرێ و مافەکانمان زەوت نەکرێ پێویستە لەبەغدا بەهێزبین ئەو بەهێزیەش بەبەهێزبونی پارتی دێتەدی چونکە پارتی خاوەندارێتی لەپرسە نەتەوەییەکەمان دەکات و لەماوەی ڕابردودا وەک نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان دیفاعی لەماف و شایستەکانمان کردوە.
کەواتا دەنگدان بەپارتی دەنگدانە بەکوردستانێکی بەهێز و ئاوەدان و گەشەسەندو دەنگدانە بۆ دەستەبەرکردنی هەمو مافەکانی خەڵکی کوردستان دەنگدانە بۆ داهاتو.