عەبدولقەهار هەولێری – هۆڵەندا
پۆلیسی هاتوچۆی لاهای، ڕێوشوێنی توندی بەرامبەر ئەو شۆفێرانە گرتە بەر کە لە کاتی لێخوڕیندا کورتەنامە دەنێرن.
پۆلیس پاسێکی گەشتیاریی بەکار هێنا بۆ ئەوەی بە نهێنی بینینی ناو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و پاسەکان بەرز بکاتەوە. ئەمەش ڕێگەی پێدان بە ڕوونی شۆفێران ببینن کە مۆبایل بەکار دەهێنن. بەهۆی ئەمەوە حەفتا کەس بە بڕی ٤٣٠ یۆرۆ غەرامە کران.
کەمپەینەکە بەشێک بوو لە هەفتەیەکی فراوانتری جێبەجێکردن لەناو کەمپەینی “بە متمانەوە لێبخوڕە”. ئەم هەڵمەتە هۆڵەندییە هانی بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان دەدات بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ ئەوەی سەرقاڵی مۆبایل بن. بە هاوکاریی تۆڕی پۆلیسی ئەوروپا، ڕۆدپۆل جێبەجێ کرا.
ئۆتۆمبێلی پشتیوانی یان ماتۆڕسکیل لەگەڵ ڕاهێنەری پۆلیسدا دەبن. ئەگەر کەسێک دەستنیشان کرا کە مۆبایلی هەڵگرتووە، ئۆتۆمبێلێکی پشتیوانی یان ماتۆڕسکیل دەنێردرێت بۆ ئەوەی کەسەکە بوەستێنێت و غەرامەی بکات.
لەم بارەیەوە دەبێت کوردەکان لە هۆڵەندا و ئەوروپا دەبێت ئاگادار بن بۆ ئەوەی ئەم جۆرە سەرپێچییە زۆر گەورەیە پارەکەشی زۆرە.

