شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئەلەند حازم” لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، گۆرانییەکی تایبەتی بە ناونیشانی “لیستا مەیە سەد و نەوەد” بڵاوکردەوە و بوو بە ترێند لە پلاتفۆرمەکان و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو لە نێو لایەنگرانیی ئەو حیزبە، لەم هەڵبژاردنەی شەشەمین خوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، چەندین چالاکیی هونەریی ئەنجامداوە و د کۆتایی بە کلیپێکی نوێ هێناوە و بە ناوی “ئالا زەر”.
ئەو بەرهەمە تێسکت و ئاوازی خۆیەتی و بە بەشداری گرووپێکی هەڵپەرکێ و کچە شۆخە ئێزدی و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە و لە ناوەڕۆکی ئەو گۆرانییەشدا ئاماژە بۆ سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و قارەمانیەتی پێشمەرگە گیان فیداکان دەکات، هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو گۆرانییەدا هونەرمەند دەڵێت: (نێچیرڤان شێرا مەیە، شێر و شەکرە میللەتێیە) و (هێزا مەیە، دوژمن کەفتە شوکی ئۆی ئەمان).
ئەو بەرهەمە بە سپۆنسەری دارین گرووپ وێنەی گیراوە و ئێستاش بەشێوەیەکی فراوان لە پلاتفۆرمەکان بڵاوبووەتەوە چاوەڕوانیش دەکرێت ڕیکۆردێکی نوێ لە زۆری بینەردا تۆمار بکات و ببێتە یەکێک لە شاکارە جوانەکانی ئەو هونەرمەندە، کە بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ تۆمار کرابێت.
“ئەلەند حازم” سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانیە بۆ “هەولێر” دەڵێت: پارتی ئەو هێزە کاریگەر و داکۆکیکارەیە سازش لەسەر بستێکی ئەو خاکە ناکات، بۆیه بە ڕۆح لە خزمەت ئەو هێزەم کە نیشتمانپەروەری بووەتە ناونیشانی، بۆیە ئەو کلیپەشم پێشکەش بە لاینگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و داواش لە گەنجانی نیشتمان دەکەم، کە بڕۆنە سەرسەندووقەکانی دەنگدان و خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و بە ویژدانەوە بڵێین، بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەین، چوونکە تاکە هێزە خزمەت بە گەل و هاونیشتمانیانی دەکات و بەسەر هەر شەقام و کوچە کۆڵانێکی کوردستان تێپەڕی و جوانییەکەی سەرسامی کردی، ئەوە بزانە پارتی لەوێ حوکمڕانە و دەستی ئاوەدانیی گەیاندووە دوورترین سنووری ئەو کوردستانە و لە بەغداش تاکە هێزە، کە داکۆکیی لە مافە ڕەواکانمان دەکات.

