ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.10.22، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە ئامادەبوونی كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، له ڕێورهسمێكدا به گوژمهى ( 152 ملیۆن و 600 هەزار دینار ) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاو کردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێكی گوندی تووڕەق دانرا، و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش (40) ڕۆژە.
لەڕێورەسمەکەدا پارێزگارى ههولێر وێڕاى پیرۆزبایى له هاووڵاتییانى ناوچەكە بۆ ئهنجامدانى ئهم پڕۆژەیە، دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی شارەوانی كرد بۆ جێبەجێكردنی کۆنکرێتکردن و قیڕتاوكردنی ئەم شەقامانە، كە جگە لەوەی ئاسانكارییەكی زۆر باش پێشکەش بە دانیشتووانی گوندەكە دەکات، گرفتی زۆرى هاتووچۆی هاوڵاتییانیش چارەسەر دەكات و سەدان ماڵ لێی سوودمەند دەبن، ئومێدیشی خواست پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا تەواو بکرێت.
جێگەی باسە، پرۆژەیقیرتاو کردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێك لە گوندی تووڕەق، پێكهاتووە لە، 20 هەزار مەتر2 کاری ئامادەکاری و فەرشکردنی چینەکانی تێکەڵە بۆ شەقامەکان و 4500 مەتر2 قیرتاو و کۆنکرێتکردن.

