ماكوان عێزەت – ههولێر
یەكێك لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان كە لە كابینەی نۆ پەرەیەکی تەواوی پێ درا، سەنتەری فریاكەوتنی خێرا بوو لە هەرێمی كوردستان، ئەم پەرەدانە بەكەرتی تەندروستی بە تایبەت فریاگوزاری سەرەتایی بووەتە هۆی گەڕانەوەی ژیان بۆ هەزاران كەس.
لە كاتی ڕووداو و كارەسات و نەخۆشییە كتوپڕەكاندا دەتوانیت پەیوەندی بكەیت بە ژمارە تەلەفونی ١٢٢ــی فریاکەوتنەوە و پەیوەندیەكە هیچ پارەیەکی تێناچێت و ٢٤سەعاتە لەخزمەتی هاووڵاتیاندایە، لەگەڵ پەیوەندیكردنت ئەمبوڵانس و تیمی تایبەت بە زووترین كات بەهاناتەوە دێن، تیمەكانی فریاكەوتن هەمیشە و بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە كەمترین كات بگەنە لات.
تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی هەموو كەرەستەیەكی پێویست و یاریدەدەری پزیشكیان لەگەڵدایە كە ڕاهێنانی تەواویان کردووە و، بەپێی بنەما زانستیەكانی فریاگوزاری خێرای تەندروستی جیهانی كار دەكەن، ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییە بێبەرامبەرە لە هەرێمی كوردستاندا و خێرا كردنی كارەكان و فراوانبوونی سنووری كاریان بووەتە مایەی دڵخۆشبوونی هاووڵاتیان، لە ماوەی ڕابردوو بە تایبەت لە كارنامەی كابینەی نۆ، كە یەكێك لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەكە كاركردن بوو بۆ كەرتی تەندروستی، پەرەی تەواو بە فریاكەوتنی خێرا درا، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان لە كاتی ڕووداوی كوتوپڕدا.
سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ٢٤ كاتژمێر لەئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی پەیوەندی لە هاووڵاتیانەوە بەژمارە تەلەفونی 122 كە پەیوەندیکردن بەو ژمارەیەوە بێبەرامبەرە.
هەرێمی كوردستان ٥٧٩ ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی خێرای لێ هەیە. هەولێر ١٢٧، سلێمانی ١٣٠، دهۆک ١٤٠، هەڵەبجە ١٨، ڕاپەڕین ٣٦، گەرمیان ٢٨، سۆران ٤٥، زاخۆ ٢٧ کۆیە ٢٨. كە لە ڕێگەی ٤٠ سەنتەری تایبەتەوە خزمەت بە هاووڵاتیان دەكەن.
ئەم خزمەتە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی سەرەتاییە بۆ هاووڵاتیان، چ ڕووداوی لەناكاو بێ وەك بەربوونەوە یان هاتوچۆ، یان ئاگركەوتنەوە یان شەڕ و جەنگ،
ڕووداوی جۆراوجۆر هەن؛ ئەو ڕووداوانەی ڕوو دەدەن زیاتر هاتوچۆ و بەربوونەوە یان ئاگركەوتنەوەن، دۆخی لەناكاوی فشاری خوێن و شەكرە یان پەركەمیش لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان هەن كە فریایان دەكەوین، بۆیە لەم دۆخانەدا تیمەكانی ئێمە ئاگادار دەكرێنەوە و دەگەنە شوێنی ڕووداو
ئەمانە تەنها ژمارە نین، بەڵكوو خزمەتی هاووڵاتیان لەخۆ دەگرێت و ئەمە ئەو ڕاستییەیە كە دەڵێن ئەو پارتەی رابردووی سێكتەری تەندروستی گۆڕیوە، دەتوانێ لە داهاتویشدا زیاتر پێشی بخات و باشتری بكات، بۆیە دەنگدانت بە لیستی ٢٧٥ــی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەبیتە پاڵپشت بۆ بەرەوپێشچوونی سەرجەم سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری بە تایبەت لە كەرتی تەندروستی.

