حەمەسەعید حەسەن
قۆشمه لای جاحیز، ژانرێکی ئه‌ده‌بییه و یه‌کێکه له پێویستییه‌کانی ژیان که خۆشی و چێژ به ئینسان ده‌به‌خشێت. ئه‌بوو حه‌ییانی ته‌وحیدی، به قۆشمه به‌ره‌نگاری ناخۆشی و دژوارییه‌کانی ژیان ده‌بووەوە و گاڵته‌ی به واقیعی تاڵ و سه‌خت ده‌هات. ڕژدبوون و قۆشمه‌کردن، وه‌ک خێر و شه‌ڕ، ناکۆک و دژ به یه‌ک نین، به‌ڵکوو قۆشمه به‌و مه‌به‌سته ده‌خرێته گه‌ڕ، تا ڕژدبوون ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ بکات. قۆشمه، شه‌ڕ نییه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی شه‌ڕیشدا پیشان بدرێت، بۆ ئه‌وه ده‌خرێته گه‌ڕ، خێر هه‌ر به‌رده‌وام بێت و جوانتر خۆی نمایش بکات. لای جاحیز و لای (ته‌وحیدی)یش، قۆشمه بۆ ئه‌وه‌بوو، دوای ڕژدبوونێکی زۆر، ده‌روونمان بحه‌وێنێته‌وه و وزه‌ی نوێمان بۆ ئیشی باش، پێ ببه‌خشێت، به‌ڵام (حوسه‌ری) پێی وابوو، له‌گه‌ڵ هاتنی قۆشمه‌دا، ئایین بزر ده‌بێت.
(غه‌زالی)یش که ده‌رگه‌ی به ڕووی قۆشمه‌دا کڵۆم دابوو، ده‌یگوت: (له‌گه‌ڵ که‌سی مه‌زندا شۆخی مه‌که، ڕقت لێ هه‌ڵده‌گرێت، له‌گه‌ڵ که‌سی هیچوپووچیشدا مه‌یکه، بێڕێزیت پێ ده‌کات.) ئه‌و دوژمنی پێکه‌نینیش بوو، به به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی ده‌زانی و ته‌نیا بزه‌یه‌کی به لاوه په‌سه‌ند که ددانی تێدا ده‌رنه‌که‌وێت. لای ئه‌و قۆشمه، بریتی‌بوو له پیشاندانی خه‌وشی که‌سێک، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی پێکه‌نین، بۆیه به حه‌رامی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ده‌ڵێن په‌یامبه‌ر له‌ناو یاوه‌رانیدا، له هه‌مووان ڕووخۆشتر و ده‌مبه‌پێکه‌نینتر بووه، بۆیه هه‌ندێک وای بۆ ده‌چن، نه‌ده‌بوو غه‌زالی، شتێک که په‌یامبه‌ر ڕێی پێ داوه، حه‌رام بکات.
که ئاسمان ده‌گری، زه‌وی پێده‌که‌نێت، له‌وێدا گریان، بارانه و پێکه‌نین، گوڵ و گژوگیا. که لای هۆمیرۆس، خوداوه‌نده‌کانیش، وه‌ک به‌شه‌ر پێده‌که‌نن و گه‌مه و قۆشمه ده‌که‌ن، پلاتۆن ئه‌وه‌ی بۆ به هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌و ڕه‌وتارانه، له‌گه‌ڵ پله‌ی خوداوه‌نده‌کاندا، که سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون و بڵاوکردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رین، ناگونجێن. لای پلاتۆن، خوداوه‌ند ئه‌گه‌ر جڵه‌وی هه‌ست له ده‌ست بدات، توانای ئیشی چاکی نامێنێت و خراپه‌کاری بڵاو ده‌بێته‌وه.
وه‌ک چۆن موزیک، خۆراکی گیانه، پێکه‌نینیش خۆراکی ده‌روونه، ئه‌وه بۆیه ئیبن ئه‌لجووزی (١١١٦ – ١٢٠٠) وای بۆ ده‌چوو، قۆشمه ده‌روون ده‌حه‌وێنێته‌وه و ده‌یگوت: (پێکه‌نین و جۆک، ده‌روون چوست و چالاک ده‌که‌ن، هانی ده‌ده‌ن، به خۆشییه‌وه به‌ره‌و ڕووی سه‌ختییه‌کانی ژیان ببێته‌وه.) ئه‌و پێی وابوو، ئه‌گه‌ر زانایان بایه‌خ به قۆشمه نه‌ده‌ن، ناتوانن وه‌ک پێویست چالاک بن و ئه‌وانه‌ی خۆیان له قۆشمه به‌دوور ده‌گرن، ئاره‌زوویان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیشی سه‌خت که‌متر ده‌بێته‌وه.
ڕه‌نگه ئه‌حمه‌د ئه‌لتیفاشی (١١٨٤ – ١٢٥٣) له دنیای ئیسلامدا بێوێنه بێت، ئاخر له بواری گێڕانه‌وه‌ی قسه‌ی خۆش و نوکته و هه‌واڵی سێکسیدا، سنووری نه‌ده‌ناسی و ڕووهه‌ڵماڵروانه، به‌سه‌رهاتی ده‌ویت و سۆزانی و هاوڕه‌گه‌زبازانی ده‌نووسییه‌وه و به‌وپه‌ڕی ورده‌کارییه‌وه، باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌کردن. ئه‌و ده‌یگوت: به هۆی قسه‌ی خۆشه‌وه، عه‌قڵ به‌ره‌و به‌رزایی هه‌ڵده‌کشێت، ژه‌نگ به دڵه‌وه نامێنێت و ئه‌وی هۆگری قۆشمه نه‌بێت، ئه‌نگوستی په‌شیمانی ده‌گه‌زێت.
تیفاشی ده‌ڵێت: من کتێبی (نزهة الألباب فیما لا یوجد فی کتاب)م بۆ که‌سانی ده‌سته‌بژێر نووسیوه، بۆ ئه‌و توێژه لێزانه‌ی له قۆشمه تێده‌گه‌ن و شیاوی ئه‌وه‌ن قسه‌ی خۆشیان بۆ بکه‌یت، نه‌ک بۆ عه‌وام که له هیچ حاڵی نابن. هه‌روه‌ها ده‌یگوت: کردنه‌وه‌ی دڵی خۆت، یه‌کێکه له خه‌وشه‌کانت، بۆیه ته‌نیا بۆ که‌سانی جێی متمانه و شیاوی بکه‌وه، خۆت له‌وانه بپارێزه، ئامانجی قۆشمه، ته‌نیا له پێکه‌نیندا، چڕ ده‌که‌نه‌وه. چارلی چاپلنیش، ئه‌و گرفته‌ی هه‌بوو، عه‌وام له په‌یامی تێنه‌ده‌گه‌یشتن و هه‌ر پێی پێده‌که‌نین.

