رۆژنامەی ھەولێر

هه‌ولێر.. خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن بەردەوامە

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ و بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، دەستکرا بە هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانی گەڕەکەكانی، 94 باداوە، تەیراوە، گردجوتیار، شۆڕش، کوردستان، شادی، هاولێری نوێ، لەلایەن تیمەکانی ئاوەڕۆی هەولێر.